پـێـنــــــــاســـــه
ناو: ناوم عارف عه‌زیزی‌یه، کوڕی عه‌لی
خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانم. به وته‌ی دایک و باوکم
له‌وساڵه‌ی که هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان هونه‌رمه‌ندی خوا لێ خۆش بوو
حه‌سه‌ن زیره‌کی نه‌مر کۆچی دوایی کردووه منیش هاتوومه‌ته .......درێــــــــــژه
لاپه‌ڕه‌کان
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
چینی بابه‌ته‌کان
وێبڵاگی دۆستان
آمار
په‌نابه‌رانی کوردی ئێران له که‌مپی ئه‌لوه‌لید له لایه‌ن Jani Diylan 20/01/2010 نزیکه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دانیال ئه‌ندرێس سه‌رۆکی ڕێـکخراوی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان UNHCR له به‌غدا کرد سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌رانی کوردی ئێران ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سوریا و ئوردن خراونه‌ته که‌مپه‌وه. دانیال ئه‌ندرێس له میانه‌ی گفتوگۆکه ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌و په‌نابه‌ره کوردانه گرووپـێـکی ناسراو نین و ئه‌وان زیاتر کار بۆ په‌نابه‌ره فه‌له‌سـتینیـیه‌کان ده‌که‌ن( لێـنکی گفتوگۆکه). عارف عه‌زیزی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رگریکردن له په‌نابه‌رانی که‌مپی ئه‌لوه‌لید له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ئه‌و قسانه‌ی دانیال ئه‌ندرێس ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت نه‌خێر ئه‌و په‌نابه‌رانه هه‌ر له‌و ده‌مه‌ی له که‌مپی ئه‌ڵتاش بوون له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به په‌نابه‌ر ناسـراون و که‌یسـیان هه‌یه و ژماره‌یه‌کیشـیان ڕه‌زامه‌ندی وڵاتانیان بۆ هاتبۆوه.ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیه ، ماوه‌كه‌ی 10:55 خوله‌كه.
,19:02
,
2010/1/29 ,
پەنابەری
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت
سه‌ره‌تای هاتنم بوو بۆ وڵاتی سوێد،کامپویته‌ر و ئه‌نته‌رنێت به‌گشتی شتهایه‌کی تازه بوون بۆمن. ئه‌و کاتانه‌ی که ڕێم ده‌که‌وته ماڵی یه‌کێک له هاوڕێکانم، پاش سڵاو و چاکی و چۆنی و به‌خێرهاتن کردنمان له‌لایه‌ن خانه‌خوێگه‌وه ئه‌وه‌نده به تامه‌زرۆی بینینی کامپویته‌ر و ئه‌نته‌رنێت بووم و حه‌زم ده‌کرد گه‌شتێک به نێو سایت و ڕۆژنامه ئه‌نته‌رنێتییه‌کاندا بکه‌م نه‌مده‌هێشت ماندوێتیمان ده‌ربچێت،له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ماڵیش که‌مێک تاسقیمان له‌یه‌کتری بشکێت، یه‌کسه‌ر پرسیارم ده‌کرد ئه‌ره فڵانکه‌س ده‌توانم چاوێک له‌و کامپویته‌ره‌تان بکه‌م؟؟؟ ده‌مه‌وێ چاوێک له سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌کان بکه‌م،ئه‌وه چه‌ند ڕۆژێکه ئاگاداری هیچ شتێک نییم...
درێژه‌ی بابه‌ت...
,19:00
,
2010/1/29 ,
هەمە ڕەنگ
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک،هه‌ر گه‌لو وڵاتێک بۆ خۆی کو‌لتوور و داب و نه‌رێتێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. بێگومان هیچ کولتوورێکیش نییه که گوڵ بژێر کرابێت , دوور بێ له هه‌ر جۆره که‌م و کۆڕی و خورافاتێک... هه‌ر بۆیه‌لێره‌دا من نامه‌وێ بچمه نێو ورده‌کارییه‌کان و باسکردن له‌سه‌ر خاسیه‌ت و خراپیه‌کانیان. ده‌مه‌وێت بڵێم به‌وحاڵه‌شه‌وه، به‌و هه‌موو که‌م و کۆڕییانه‌شه‌وه، بۆ هه‌میشه خاوه‌ن کولتووره‌کان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، داب و نه‌رییه‌ت و کولتووری خۆیان بپارێزن و به هه‌موو که‌م و کۆڕێکانییه‌وه بسپێرن به نه‌سڵی پاش خۆیان، ته‌نانه‌ت ده‌توانم ئه‌وه‌ش بڵێم که به میلوێنها پاره‌شیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانکردووه...
درێژه‌ی بابه‌ت...
,18:52
,
2010/1/29 ,
هەمە ڕەنگ
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت
وه‌ک هه‌موومان ئاگادارین که کۆمیساریای باڵای په‌نابه‌ران ڕێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تی‌یه و کار‌و باری ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ئه‌وه‌یه که هه‌ر وڵاتێ هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه کاتێ که دووشی شه‌ڕ و تێکهه‌ڵ چوون و نه‌هامه‌تی ده‌بن رێکخروی ناوبراو به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێ بڕوا به سه‌روه‌خییانه‌وه و شوێن و پێداویستی‌یه‌کانی ژیانیان بۆ دابین بکات. دواتر به پێی به‌رنامه و په‌یڕه‌وی خۆی که سێ خاڵی سه‌ره‌کی تێدایه سه‌باره‌ت به کۆچبه‌ران هه‌ڵس و که‌وتیان له‌گه‌ڵدا بکات. خاڵی یه‌که‌می ئه‌وه‌یه که ئه‌وکه‌سانه‌ی به هه‌ر هۆیه‌که‌وه ئاواره‌ی وڵاتێکی دیکه ده‌بن، بیان گێڕێته‌وه ڕێگا و شوێنی خۆیان. خاڵی دووهه‌می ئه‌وه‌یه که له‌و وڵاته‌ی که جێگیر بوون مافی په‌نابه‌رییان بۆ وه‌ربگرێت. خاڵی سێهه‌میش که هه‌وڵ بدات بیان گوازێته‌وه بۆ وڵاتی سێهه‌م و مافی په‌نابه‌رییان بۆ وه‌ر بگرێت...
درێژه‌ی بابه‌ت...
,18:50
,
2010/1/29 ,
پەنابەری
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت
له‌بیرم دێ هه‌موو دوا نیوه‌ڕۆیه‌ک پاش ته‌واو بوونی کار و باری ناوماڵ ژنان به پیرو جوانه‌وه ده‌هاتنه به‌ر ده‌رگای ماڵه‌کانیان له ژێر سایه‌ی که‌ڵاوه گوڕینه‌کانیان کۆده‌بوونه‌وه و ده‌ستیان ده‌کرد به ووتی ووتی، فڵان خاسه و فڵان خراپ، کێ چی ووت و کێ چی کرد و به شان و باڵی یه‌کتریدا و به غه‌یبه‌ت کردن... خوا هه‌ڵناگرێ ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که ئه‌و فه‌قیرانه له سایه‌ی سه‌ری دووی ڕژیمی دیکتاتۆر و خوێنمژی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ و جمهوری نا ئیسلامی کۆنه‌په‌رست و کلتوری داسه‌پاو به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا هه‌ر ده‌بوایه ئه‌وه‌یان بکردایه چوونکه ده‌ر و ماڵ، ئیش و قوتابخانه، شار و سه‌فه‌ر و سه‌یرانیان هه‌ر ئه‌و جێگایه و ئه‌و که‌لاوه کۆنه‌یه بوو...
درێژه‌ی بابه‌ت...
,18:47
,
2010/1/29 ,
پەنابەری
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت
پاش ته‌مه‌نێکی دوور و درێژ و پڕ له ئازار،واته له پاش سێ ده‌یه ئاواره‌یی و نیشته‌جێ بوونی زیاتر له شه‌ش که‌مپی جۆراو جۆر و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌دان کێشه و گیر و گرفتی ڕه‌نگا و ڕه‌نگ. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵ وێرانیێه، که‌چی له نێوان ئه‌و ته‌مه‌نه بێ به‌رهه‌مه‌ی 30 ساڵ که‌مپ نشینییه‌دا به‌بێ هیچ جۆره پێناسه‌یه‌ک که مافی هه‌ر مرۆفێکه وه‌ک تاکی کۆمه‌ڵگا لانی که‌م هاووڵاتی وڵاتێکی هه‌بێ، جگه له پێناسه‌ش که ئه‌وه شتێکی ئاساییه ئینکاری ناکرێ ده‌بێ هه‌موو ئینسانێک هه‌یبێ...
درێژه‌ی بابه‌ت...
,18:42
,
2010/1/29 ,
پەنابەری
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت
وێنه: په‌نابه‌رانی کوردی ئێران له که‌مپی ئه‌لوه‌لید له لایه‌ن Salah Piroty له رادیۆ ده‌نگی ئه‌مریکا 16/12/2009 عارف عه‌زیزی نوێنه‌ری کاروباری په‌ناخوازانی که‌مپی ئه‌لوه‌لیدی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان سه‌ڵاح پـیرۆتی ده‌ڵێت په‌ناخوازانی کوردی ئێران پاش ئه‌وه‌ی هیچ هه‌وڵێـکیان بۆ نه‌دار تا داخوازیـیه‌کانیان جێبه‌جێ بکرێت ده‌سـتیان به مانگرتن کرد، به‌ڵام له لایه‌ن محه‌مه‌د ئه‌لعانی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌وێ و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ناوچه‌که هه‌ڕه‌شـیان لێـکردوون و پـێـیان گوتوون ئه‌گه‌ربێت و ده‌سـت له مانگرتن هه‌ڵـنه‌گرن ئه‌وا ڕه‌نگه ڕه‌وانه‌ی ئێرانتان بکه‌ینه‌وه.ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئێره، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.
,18:24
,
2010/1/29 ,
پەنابەری
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت
ده‌ستیان شكێ ده‌ستیان شكێ ئه‌وانه‌ی وا خامه‌ی ڕه‌نگینیان شكاندی جه‌سته‌ی زێڕینیان سوور كردی، كۆشكی ئاواتیان رووخاندی! ئه‌و سیخوڕه نه‌فامانه‌ی گه‌ڵای ته‌مه‌نیان وه‌راندی خۆیان ئاسا‌و بێڕه‌حمانه، خه‌زێنه‌ی هزریان تۆراندی
درێژه‌ی بابه‌ت...
,18:26
,
2009/8/14 ,
هۆنراوە
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت
6|7|2009
چه‌ند حه‌فته‌یه‌ک پێش واته له ڕێکه‌وتی 13/6/2009 بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر بڕین له بڕیارێک که له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه ده‌رچوو بوو سه‌باره‌ت به ئه‌وان، ده‌سیان دایه ته‌حه‌سوونێکی گشتی و هه‌روه‌ها 12 که‌سیشیان مانگیان له خۆراک گرت...
درێژه‌ی بابه‌ت...
,04:25
,
2009/7/6 ,
پەنابەری
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت
ســکاڵای دڵ...!
گیـــروده‌ی ئه‌شقـــی بـــێ بڕوایه‌كــــــم
شـــه‌یدای قـــه‌د و باڵ بـه‌ڵه‌ک چاوێکــم
شــه‌و و ڕۆژ شێعر بــۆ ئه‌و ده‌نووســـم
ئێستــــاش نازانـــئ گیـــر چ داوێکـــــم
عارف عه‌زیزی،ئه‌رده‌ن
24\9\2003
,23:20
,
2009/6/26 ,
هۆنراوە
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت
سکاڵای مــــن...!
ڕوخساری جوان چــی لێ بکه‌م..........مێشکــێ پڕ له وشکه کابــــــێ !
دڵــــی عاشقــــێ چــی لێ بکه‌م..........زه‌ڕڕه ویژدانـــــی نه‌مابـــــــێ !
زمانــی شیرین چیــی لــێ بکه‌م..........گه‌ر ڕاستــی‌یه‌کان نه‌درکێنـــێ
ماسولکه‌ی تــۆ چــی لـــێ بکه‌م..........ته‌ختــی دوژمن نه‌ڕووخێنــــی... درێژه‌ی بابه‌ت...
,19:35
,
2009/4/20 ,
هۆنراوە
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت
دواتر | په‌ڕه 1 له 3
| پێشوو